خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
سەدان هاوڵاتی ئەندەنوسیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە جاکارتای پایتەخت کۆبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی هەردوو وڵات هەڵوێستێکی پاڵپشتکارانە بەرامبەر ئەو لایەنانە پیشان بدەن کە دەیانەوێت هاوکاری بگەیەننە خەڵکی غەززە لەژێر گەمارۆدا.
خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی کودەتاچیی میسڕ کرد کە دەروازەی رەفەح بێ مەرج بکەنەوە و حکومەتی ئوردنیش ئەرکەکەیان لەبارەی مزگەوتی بەجێ بهێنێت.
خۆپیشاندەران هەروەها داوای بایکۆتکردنی کاڵای سەهیۆنییەکان کرد و داوایان کرد کە هەرچی زووە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت و ئاگربەست رابگینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٩٧١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٨ هەزار و ٦٤١ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگاکانی بەغلان و تاخاری وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١٤ کەسیش بریندار بوون.
بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین دوای ٦ مانگ دووبارە شاری بیرسەبعی داگیرکراوی مووشەکباران کرد.
لە ناوچەی مۆرۆگۆرۆی وڵاتی تانزانیا لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێکی زێر لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.